Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق به‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار تانك له‌ ڕووسیا ده‌كڕێت


(فلادیمێر گۆجین) یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری‌ سه‌ربازیی ڕایگه‌یاند: ڕووسیا له‌مساڵدا كاروانێكی گه‌وره‌ له‌ تانكی جۆری (ت ـ 90) ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات.
یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ كاروباری‌ سه‌ربازیی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئیزیڤیستیا) وتیشی: گرێبه‌سته‌كه‌ سه‌دان تانك له‌خۆده‌گرێت‌و به‌هاكه‌ی‌ ملیارێك دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
 پێشتر ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕووسیا بڵاویانكردبووه‌وه‌: ڕووسیا له‌ 2017دا 73 تانك له‌ جۆری (ت ـ 90) به‌ سوپای‌ عێراقی ده‌دات.
له‌ ساڵی 2012 حكومه‌تی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری‌ مالیكی گرێبه‌ستێكی كڕینی چه‌كی به‌ بڕی چوار ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژۆ كرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بوونی گومانی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

959 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2017

بابەتی زیاتر