Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشییە كۆمسیۆنی نوێی مافەكانی مرۆڤ

په‌یام


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە كۆمسیۆنی نوێی مافەكانی مرۆڤ.


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە كۆمسیۆنی نوێی مافەكانی مرۆڤ دوای ئەوەی لە كۆتایی ساڵی رابردوو كاری كۆمسیۆنی پێشوو تەواو بوو و ئەندامانی خانەنشین كران.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عەلی سافی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەنگی دا لەسەر ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ".

عەلی سافی گوتشی: "لە دانیشتنەكەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشییە ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنەكە كە ژمارەیان ١٢ كەسە".

كۆتایی ساڵی رابردوو، كاری كۆمسیۆنی پێشووی مافەكانی مرۆڤ بە كۆتایی هات و ئەندامانی خانەنشین كران.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لایەنێكی سەربەخۆیە و ئەركی چاودێریكردنی رەوشی مافی مرۆڤە، هەروەها راپۆرتی خولیش لەسەر پێشێلكارییەكان بڵاو دەكاتەوە. ئەندامانی كۆمسیۆنی ناوبراو لە لایەن ئەنجوومەنی شارەزایان هەڵدەبژێردرێن.

767 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2017

بابەتی زیاتر