داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رله‌مانی‌ عێراق تاوانه‌كانی‌ داعشی‌ ده‌رهه‌قی‌ توركمان به‌جینۆساید ناساند

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كۆی ده‌نگ، تاوانه‌كانی داعش ده‌رهه‌ق به‌ توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و تازه‌ به‌ جینۆساید ناساند و متمانه‌ به‌خشیه‌ كۆمسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤ.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كۆی ده‌نگ، تاوانه‌كانی داعش كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ توركمانه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناحیه‌ی تازه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامی دا به‌ جینۆساید ناساند.
ئه‌ندامی پێكهاته‌ی توركمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نیازی میعمارئۆغلۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ توركمانی ته‌له‌عفه‌ر و تازه‌ له‌ لایه‌ن داعش به‌ چه‌كی كیمیایی كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه‌، بۆردومان كراون.
هاوكات هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشییه‌ كۆمسیۆنی نوێی مافه‌كانی مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو كاری كۆمسیۆنی پێشوو ته‌واو بوو و ئه‌ندامانی خانه‌نشین كران.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌لی سافی له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی به‌خشییه‌ ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان 12 كه‌سه‌".




543 جار خوێندراوەتەوە
20/07/2017

بابەتی زیاتر