داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نوری مالیكی : له‌ ڕووی ده‌ستووریی و یاساییه‌وه‌ هه‌رێم مافی جیابوونه‌وه‌ی له‌ عێراق نییه‌

په‌یام

به‌رپرسێكی باڵا عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ڕووی ده‌ستووریی‌و یاساییه‌وه‌ كوردستان مافی جیابوونه‌وه‌ی له‌ عێراق نییه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی (سپۆتینك)ی ڕووسی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕایگه‌یاند: كوردستان له‌ ڕووی‌و ده‌ستووریی‌و یاساییه‌وه‌ ناتوانێ ده‌وڵه‌تێكی جیا بێت له‌ عێراق.

نوری‌ مالیكی له‌و لێدوانه‌یدا وتوشیه‌تی: كورد له‌ ده‌نگدانیاندا بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له‌ ساڵی‌ 2005 بڕیاری‌ چاره‌نووسی خۆیان داوه‌‌و دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ عێراق كۆمارێكی یه‌كێتی فیدراڵییه‌.

نوری‌ مالیكی هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ: كورد مافی ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ هه‌موو ڕۆژێك چاو به‌ مافی چاره‌نووسی خۆیدا بگێڕێته‌وه‌.

جێگری‌ یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری عێراق پێیوایه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ڕووی ده‌ستوورییه‌وه‌ ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم قبوڵ نه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه‌ ده‌كرێ ڕاپرسی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ناتوانرێت كوردستان له‌ عێراق جیاببێته‌وه‌.


2602 جار خوێندراوەتەوە
21/07/2017

بابەتی زیاتر