داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

پێده‌چێت نیمار بڕواته‌ پاریس سانجێرمان

په‌یام؛وه‌رزش

تادێت دەنگۆی پەیوەندیکردنی نێیمار دا سیلڤا،ی بەرازیلی بە یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسییەوە زیاتردەبێت .

رۆژنامەی سپۆرت-ی کەتەلۆنی، بڵاویکردووەتەوە دوای کۆتایی ھاتنی گەشتەکەی یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەمەریکا، نێیمار، ناگەڕێتەوە بەرشلۆنە، و راستەوخۆ دەچێتە پاریس، و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە واژۆ دەکات . 

لای خۆیەوە جۆسێپ بارتۆمیۆ،ی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، ھۆشداری داوەتە یانەی پاریس سان جێرمان، گەر بێت و ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆکەی نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیمار بدات، ئەوا تۆمەتبار دەبێت بە شکاندنی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای تایبەت بەیاریی خاوێن. 

سپۆرت بڵاویشیکردووەتەوە تەنیا لایەنی دارایی لە پشت رۆشتنی نێیمارەوە نییە، بەڵکو بەشێکی زۆری ھاوڕێ بەرازیلییەکانی لە بەرشلۆنە نەماون، و ئەلڤێس، و دۆگلاس، و ئەدریانۆ کۆریا، یانەکەیان بەجێھێشتووە، و تاکە یاریزانێکیش کە لە بلاوگرانا ماوەتەوە رافینیا ئەلکانتارایە-و ئەویش زۆر نزیکە لە بەجێھێشتنی یانەکە.

نێیمار، لە ئۆکتۆبەری رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە، تا حوزەیرانی ٢٠٢١ نوێکردەوە، بەپێی سەرچاوەکانیش گەر نەچێتە پاریس ئەوا بەرشلۆنە گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەیدا دەکات، و لە پاڵ زیادکردنی موچەکەی نرخی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بەرزتر دەکاتەوە . 

940 جار خوێندراوەتەوە
22/07/2017

بابەتی زیاتر