داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا

په‌یام

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌لیم جبوری‌ و ئاماده‌بوونی‌ 186 په‌رله‌مانتار دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێك خوێندنه‌وه‌ بۆ دوو پڕۆژه‌ یاسای‌ دیكه‌ كرا، دواتر به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌لایه‌ن عباس به‌یاتی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئیدانه‌ی‌ ده‌ستدرێژیه‌كانی‌ قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیلی‌ كرد بۆسه‌ر مزگه‌وتی‌ ئه‌قسا.
دواتر به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیرانی‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌" تاووتوێی‌ قه‌یرانی‌ ئاوكرا، له‌وباره‌وه‌ حه‌سه‌ن جه‌نابی‌ وه‌زیری‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی‌ گرتۆته‌به‌رو له‌داهاتوویه‌كی‌ نزیكیشدا له‌گه‌ڵ‌ توركیا گفتووگۆ ده‌كات.
لایخۆیه‌وه‌ نزار خه‌یروڵڵا بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ئاشكرایكرد پێشتر عێراق ڕێكه‌وتنێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیاو ئێران و سوریا سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه‌.


552 جار خوێندراوەتەوە
22/07/2017

بابەتی زیاتر