داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مالیكی بە یاوەری شاندێكی حكومی لە روسیایە


بە ئامانجی تاوتوێكردنی پتەوتركردنی رۆڵی رووسیا لە عێراق و ناوچەكە، جێگری سەركۆماری عێراق، نوری مالیكی بە سەردانێكی چوار رۆژە گەیشتە مۆسكۆ.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤستی" رووسی، نوری مالیكی رایگەیاند كە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا جەخت لەسەر پتەوتركردنی لایەنەکانی ئابووری، سەربازی و سیاسی هەروەها پڕۆژەكانی وزە لە نێوان رووسیا و عێراق دەكاتەوە.

نوری مالیكی گوتیشی: "هەر لە میانی گفتوگۆكانمدا كە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی رووسیا لەوانەش سەرۆكی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی رووسیا، ڤالنتینا ماتڤینكۆ و وەزیری دەرەوە، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامی دەدەم، جەخت لەسەر كاراكردنی رۆڵی رووسیا لە ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی دەكەمەوە.

جێگری سەركۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشدا كە لەم سەردانەیدا بۆ مۆسكۆ، لەسەر پڕچەکكردنی سوپای عێراق بە چەكی رووسی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە قسە دەكات.

نوری مالیكی دووپاتشیكردەوە کە ئەگەر رۆڵی رووسیا نەبووایە ئەوا ناوچەكە بە تەواوی وێران دەبوو، هەروەها رژێمی سووریاش دەڕووخا و تیرۆریستانیش پێگەی خۆیان لە نەخشەی ناوچەكە پتەو دەكرد و بەغداش دەڕووخا.

568 جار خوێندراوەتەوە
23/07/2017

بابەتی زیاتر