داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پڕۆفیسۆرێكی ئه‌ڵمانی: هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ جه‌سته‌دا هه‌بێت به‌ زمانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت


پڕۆفیسۆرێكی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ: هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ جه‌سته‌دا هه‌بێت به‌ زمانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

پڕۆفیسۆر (دێرك ئیسه‌ر)ی ئه‌ڵمانی‌و پزیشكی قوڕگ‌و لووت‌و گوێ ڕایگه‌یاند: زمان له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند ده‌ماره‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ مۆخ‌و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی‌ جه‌سته‌وه‌ گرێدراوه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌ جه‌سته‌دا، ڕاسته‌وخۆ به‌ زمانیشه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باری‌ ته‌ندروستی مرۆڤه‌.

هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، ئه‌و پڕۆفیسۆره‌ به‌پێویستی ده‌زانێت مرۆڤ ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاوێنه‌وه‌ سه‌یری زمانی بكات تا له‌ دۆخی ته‌ندروستی جه‌سته‌ی‌ ئاگادار بێت، باشترین كاتیش بۆ سه‌یركردنی زمان به‌پێی قسه‌ی‌ (ئیسه‌ر) له‌ ڕووناكی رۆژ ‌و به‌تایبه‌ت دوای‌ هه‌ستانه‌ له‌ خه‌وی به‌یانیان، به‌و پێیه‌ی‌ له‌وكاته‌دا مرۆڤ هیچی نه‌خواردووه‌‌و ڕه‌نگی زمانی ئاساییه‌ ‌و هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕه‌نگی زمان له‌ حاڵه‌تی ئاساییدا مه‌یله‌و په‌مه‌یی كاڵه‌ ‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك زبره‌، هه‌ر ڕه‌نگ‌و شێوازێكی جیاواز له‌ زماندا بینرا نیشانه‌ی‌ بوونی نه‌خۆشییه‌ له‌و كه‌سه‌دا.

1780 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2017

بابەتی زیاتر