داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئێران‌و عێراق یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لە بواری بەرگری‌و سەربازی واژۆ كرد


وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و عێراق، یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌شتنیان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌كانی‌ به‌رگری‌‌و سه‌ربازی‌ واۆژكرد.

یاداشته‌كه‌ فراوانكردنی‌ هاریكاریی‌ به‌رگری‌ سه‌ربازی‌ له‌بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ نێوان عێراق و ئێران له‌خۆده‌گرێت و هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر، گه‌شه‌پێدانی‌ هاریكاری نێوانیان و ئاڵوگۆڕی‌ ئه‌زمونه‌كانیان له‌بواری‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆرو توندڕه‌وی، له‌گه‌ڵ ئاسایشی‌ سنورو پشتیوانی‌ لۆجیستی‌ و ته‌كنیكی‌ و سه‌ربازی‌.

له‌كۆتایی واژۆكردنی‌ یاداشته‌كه‌دا، وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ عێراق و ئێران جه‌ختیان له‌سه‌ر، قوڵكردنه‌وه‌ی‌ هاریكاری‌ به‌رگری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئێران ڕایگه‌یاند ئێران هاوشێوه‌ی ئاسایشی خۆی له‌ عێراق ده‌ڕوانێت و به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌ هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ دامه‌زراندنی ئاشتی و ئاسایش. 

562 جار خوێندراوەتەوە
24/07/2017

بابەتی زیاتر