Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

په‌یام


دادوه‌رێكی دادگای‌ ده‌ستووری پاكستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوای 273 رۆژ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كانی تێوه‌گلانی گه‌نده‌ڵی، به‌كۆی ده‌نگی هه‌ر پێنج ئه‌ندامی ده‌سته‌كه‌ بڕیاریان داوه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌واز شه‌ریف له‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران. 
ئه‌و دادوه‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی (محه‌ممه‌د ئیسحاقدار)ی وه‌زیری داراییش له‌ پۆسته‌كه‌ی كرد.
دوابه‌دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا، نه‌واز شه‌ریف ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كێشایه‌وه‌، دادگاش دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ شه‌ریف‌و سێ كوڕ‌و كچه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌.
به‌پێی بڕیاری دادگا شه‌ریف به‌ درێژایی ژیانی، كاری سیاسیی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.
چه‌ند مانگێكه‌ دادگای ده‌ستووریی پاكستان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌نگۆیانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماژه‌ بۆ تێوه‌گلانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵیی به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌نه‌ما، ده‌كه‌ن.

722 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2017

بابەتی زیاتر