داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئامازۆن بووه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان

په‌یام

97987سامانی دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای ئامازۆن، گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ 91 ملیار دۆلار و به‌م پێیه‌ش دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، بیل گێتسی له‌دوای خۆی جێهێشت.
گۆڤاری فۆبیس لیستی ملیاردێرانی جیهانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی نیویۆرك سامانی جێف بیزۆس گه‌یشتووه‌ته‌90  ملیار و 600 ملیۆن ملیار دۆلار و به‌م پێیه‌ش جێف بیزۆسی دامه‌زرێنی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی ئامازۆنی ئه‌مریكی،  بووه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهان
هاوكات پشكه‌كانی كۆمپانیای ئامازۆن له‌ بۆرسه‌ی نیویۆرك به‌ رێژه‌ی سه‌دا یه‌ك و پۆینت شه‌ش به‌زربووه‌ و سامانی خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ش له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری رابردوودا بڕی 900 ملیۆن دۆلار زیادی كردووه‌.
به‌م پێیه‌ش بیزۆس، دامه‌زرێنه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی له‌دوای خۆی جێهێشت و نازناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانی وه‌رگرت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سامانی بیل گێتس 90 ملیار دۆلاره‌.
له‌ لیسته‌كه‌ی گۆڤاری فۆریس بۆ رێزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهان ئاماژه‌ به‌ناوی دامه‌زرێنه‌ی فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ كراوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا به‌ سامانی 72 ملیار و سێ ملیۆن دۆلار له‌ رێزبه‌ندی پێنجه‌م ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ جیهاندایه‌.


1868 جار خوێندراوەتەوە
28/07/2017

بابەتی زیاتر