Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور: هه‌موو خاكی‌ ئه‌مریكا له‌ مه‌ودای‌ موشه‌كه‌كانماندایه‌




به‌پێی میدیای فه‌رمی كۆریای باكور ماوه‌ی فڕینی موشه‌كه‌كه‌ 47 خوله‌ك بووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا دوو هه‌زارو 300 میلی بڕیوه‌ به‌رله‌وه‌ه‌ی‌ له‌باكوری ده‌ریای ژاپۆندا بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌، كیم جۆن ئۆنی‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌لماندی كه‌هه‌موو خاكی ئه‌مریكا له‌ مه‌ودای موشه‌كه‌كانی كۆریادایه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی‌ كۆریا، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ موشه‌كه‌كه‌ كیشوه‌ربڕ بووه‌و مه‌ودای‌ هه‌زار كلیۆمه‌تری‌ بڕیوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریادا ئه‌مریكا پاڵپشتی كۆریای باشورو ژاپۆن ده‌كات.
لایخۆیه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی كۆریای باكوری‌ ئیدانه‌ كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌" ئه‌و هه‌نگاوه‌ چالاكیه‌كی مه‌ترسیداره‌و كۆریای‌ باكور زیاتر گۆشه‌گیرده‌كات. ده‌شڵێت ئه‌مریكا له‌پێناو پاراستنی خاكی خۆی و پارێزگاریكردن له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت.

670 جار خوێندراوەتەوە
29/07/2017

بابەتی زیاتر