داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پیلانی داعش بۆ هێرشكردنە سەر ماڵی سیستانی‌و شوێنە پیرۆزەكانی شیعە هەڵوەشێنرایەوە



ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ عێراق تێكشكاندنی‌ پیلانێكی‌ داعشی‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ پیرۆزه‌كانی‌ شیعه‌ له‌ كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و، به‌ ئامانجگرتنی‌ ماڵی‌ عه‌لی‌ سیستانیی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ ئاشكرا كرد.

ئه‌بو عه‌لی‌ به‌سری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ هه‌واڵگری‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق، به‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (سه‌باح)ی‌ راگه‌یاندووه‌ "ده‌زگاكه‌یان پیلانێكی‌ ڕێكخراوی‌ داعشی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ زنجیره‌ هێرشێكی‌ تیرۆریستی‌ له‌ شاره‌كانی‌ عێراق ئاشكرا كردووه‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ناوبراو "داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ئاماده‌كاریی بۆ سێ هێرش‌ كردبوو بۆ سه‌ر مه‌زاره‌ پیرۆزه‌كانی‌ شیعه‌ له‌ كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و سامه‌ڕا بوون، هه‌روه‌ها كردنه‌ ئامانجی‌ ماڵی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ هه‌واڵگری‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وتیشی‌ "داعش پیلانی‌ دانابوو له‌ رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژكراو و ده‌یان خۆكوژه‌وه‌ هێرشه‌كان ئه‌نجام بدات".
ئه‌بو عه‌لی‌ به‌سری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌، پاش دڵنیابوون له‌ زانیارییه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ تا پلانێكی‌ پێشوه‌خته‌ بۆ به‌رگرتن به‌ هه‌ر هێرشێك له‌و ناوچانه‌ دابنرێت.

833 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2017

بابەتی زیاتر