داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سه‌ردانی سعودیه‌ی‌ كرد



موقته‌دا سه‌در سه‌ڕۆكی ڕه‌وتی سه‌دری عێراقی‌و وه‌فدێكی هاوڕێی گه‌یشتنه‌ سعودیه‌ ‌و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز له‌ جده‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه‌، پێشوازییان لێكرا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی‌ ڕه‌وتی سه‌در، سه‌ردانه‌كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌ڕمی سعودیه‌ بووه‌‌و له‌ دوای‌ ساڵی 2006ـیشه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌در بۆ سعودیه‌ داده‌نرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌در‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای سعودیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ڕه‌وتی سه‌در ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی موقته‌دا بۆ سعودیه‌ گرنگیی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕیاز و به‌غدا دووپاتده‌كاته‌وه‌.
موقته‌دا سه‌در یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی شیعه‌كانی عێراقه‌ كه‌ داوای بوونی په‌یوه‌ندیی باش‌و هاوسه‌نگ له‌ نێوان وڵاتانی دراوسێدا ده‌كات.


393 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2017

بابەتی زیاتر