Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق سه‌رۆكی نوێی دیارییكرد


ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی (هومام حه‌مودی) جێگری‌ یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی به‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌ن، هه‌ڵبژارد.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ (باقر زوبه‌یدی) به‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی‌ ڕێكخستن‌و (جه‌لاله‌دین سه‌غیر)یش به‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی‌ جێبه‌جێكردن هه‌ڵبژێردران‌و (محه‌ممه‌د ته‌قی مه‌ولا)ش له‌ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا مایه‌وه‌.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو (عه‌ممار حه‌كیم) جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی ڕاگه‌یاند‌و پارتێكی نوێی له‌ ژێر ناوی (ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی) دامه‌زراند.

ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی له‌ ساڵی‌ 1982 له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراو تا نێوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی (حه‌كیم)ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا.

612 جار خوێندراوەتەوە
30/07/2017

بابەتی زیاتر