Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چوار وڵاتەكە ئامادەییان دەڕبریوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ قەتەردا


وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا بكه‌ن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی 13 داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ خالید بن حه‌مه‌د ئالخه‌لیفه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی  به‌حرێن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خوێندیه‌وه‌ وتی هه‌ر وڵاتانی‌ به‌حرێن و سعودیه‌ و میسر و ئیمارات ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا بكه‌ن، كاتێك قه‌ته‌ر پاڵپشتی دارایی تیرۆر رابگرێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چوار وڵاته‌كه‌ پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و شه‌ش خاڵه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قاهیره‌دا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ گرنگی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌ باره‌ی 13 داواكارییه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.
لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتی رێوشوێنی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ دژ به‌ قه‌ته‌ر بیگرینه‌ به‌ر به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ زووترین كات كۆتایی پێ بێت.


680 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2017

بابەتی زیاتر