په‌یام ـ گه‌رمیان
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ژنان له گه‌رمیان 381حاڵه‌تی جۆراوجۆر تۆماركراوه كه 2 حاڵه‌تیان خۆكوشتن و 6 حاڵه‌تی دیكه‌یان سووتانی ئافره‌تان بووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له گه‌رمیان ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانی خسته‌ڕوو تێیدا به‌روارد به ساڵی رابردوو حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له گه‌رمیان زیادیان كردووه.
عه‌قید له‌میعه محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌مساڵدا هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن تۆمارنه‌كراوه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوو 2 تاوانی كوشتن هه‌بووه.
1047 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2017