Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی پێشوازی له‌ باڵیۆزی پێشووی‌ ئێران له‌ عێراق كرد



په‌یام ـ هه‌ولێر


مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ دانای فه‌ڕ بالیۆزی پێشووی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌عێڕاق‌و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ریی، كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئه‌و وه‌فده‌ له‌ كوردستانه‌و مه‌به‌ستیانه‌ سه‌ردانی‌ ژماره‌یه‌ك حیزب‌و لایه‌نیی سیاسی كوردستان بكه‌ن.

له‌دانیشتنێكدا باس له‌ دواگۆڕانكارییه‌كانی‌ عێڕاق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كرا، به‌تایبه‌تی‌ ڕزگاركردنی‌ شاری‌ موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری له‌ چه‌كدارانی‌ داعش‌و هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێڕاق به‌رز نرخێنران، كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی‌ ڕزگاركردنی‌ موسڵ به‌دی هاتن.
له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی‌ زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردسان‌و كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كرایه‌وه‌، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌ل‌و وڵات، و به‌ره‌و پێشبردنی‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌پێویست زانرا.

1188 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2017

بابەتی زیاتر