Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ پرسی خنكانی په‌نابه‌راندا ره‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گیرێت




رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات حاڵه‌ته‌كانی خنكانی په‌نابه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی باشوری ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌ و داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی ده‌كات كه‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌ گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران... 
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیی له‌زاری " ئیكسیڵ گرافمانز" سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی " سی وۆچ" ی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌" یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌ماشاچی گیانله‌ده‌ستدان و خنكانی په‌نابه‌رانه‌ له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ رێگایه‌كی یاسایی و سه‌لامه‌ت بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا دابین بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ تا ئێستا 2 هه‌زارو 400 ژن و پیاوو منداڵ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا 13 په‌نابه‌ر به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ خنكاون..
هاوكات رۆژنامه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ ئۆباڵی خنكان و گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ بێبكاكی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گێڕێته‌وه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت"  ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ندێ پاساوی هه‌بێت به‌ڵام ناكرێت به‌وشێوه‌ ته‌ماشاچی مردنی په‌نابه‌ران بن.. 
رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌" ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پاڵنه‌رێكی جدیه‌ بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی جدی بیر له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران بكه‌نه‌وه‌..  


2019 جار خوێندراوەتەوە
31/07/2017

بابەتی زیاتر