داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یۆنامی: مانگی رابردوو ٢٤١ مەدەنی لە عێراق كوژراون


نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئاماری قوربانیانی مانگی تەمووزی رابردووی لە عێراق بڵاوكردەوە. 

لە راپۆرتێكدا كە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە بە هۆی هێرشی تیرۆریستی و كردەی توندوتیژی، ٢٤١ مەدەنی لە عێراق كوژراون و ٢٧٧ی دیكەش برینداربوون.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە زۆرترین ژمارەی قوربانیانی مانگی تەمووزی رابردوو، لە پارێزگای نەینەوا کەوتووەتەوە كە ١٢١ كوژراو و ١١٢ بریندار بووە و دوا ئەوەیش پارێزگای بەغدا دێت كە ٣٨ مەدەنی كوژراون و ٨٥ی دیكەش برینداربوون و لە پارێزگای ئەنبار ژمارەی قوربانیان لە مانگی تەمووزی رابردوودا، گەیشتووەتە ٣٣ كوژراو و ٤٩ بریندار.

542 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر