داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ شه‌رڤانان

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی‌ په‌یه‌ده‌ له‌ سووریا.
به‌ پێی زانیارییانه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان، شه‌وی رابردوو 100 بارهه‌ڵگر كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو به‌ سنووری عێراقدا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ حه‌سه‌كه‌، بوونی ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌ڕ كه‌ سوپای ئه‌مریكا به‌كاری ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی جیپ و سڵنگ و هه‌زاران چه‌كی قورس بوونه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی حوزه‌یراندا ئه‌مریكا 332  بارهه‌ڵگر و له‌ مانگی ته‌موزیشدا 559 بارهه‌ڵگر كه‌ كۆی سه‌رجه‌میان ده‌كاته‌ 891 بارهه‌ڵگر هاوكاریی سه‌ربازیی گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ ده‌درێته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سووریا كه‌ په‌یه‌ده‌ یه‌كێكه‌ له‌و هێزانه‌،  هه‌زاران چه‌كی سوك و قورس و موشه‌كی دژه‌تانكی ئه‌مریكی تێدایه‌.

526 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر