داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای‌ باڵای‌ به‌ریتانیا سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆنی‌ بلێر له‌سه‌ر جه‌نگی‌ عێراق ره‌تكرده‌وه‌



دادگای باڵای به‌ریتانیا سكاڵایه‌كی یاسایی سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشووی سوپای عێراق، بۆ دادگاییكردنی تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ڕه‌تكرده‌وه‌.
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌" ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولواحید شه‌نان ئه‌لره‌بات، هه‌وڵ ده‌دات تۆنی بلێر كه‌ له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌ ساڵی 2003 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه‌ راپێچی دادگا بكات و به‌ تاوانی دوژمنكارانه‌ له‌ دژی عیراق تۆمه‌تباری كردووه‌ و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردوه‌.
 هه‌ر به‌پێی میدیاكانی به‌ریتانیا، ئه‌و ژه‌نه‌راڵه‌ عێراقییه‌، ویستویه‌تی هاوكات له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر، هه‌ریه‌ك له‌ جاك سترۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، و لۆرد گۆڵدسمیس، داواكاری گشتی راپێچی دادگا بكات
هاوكات ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌" دادگای باڵای له‌نده‌ن، سكاڵای ژه‌نه‌راڵه‌ عێراقییه‌كه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌یسه‌كه‌ له‌ دادگا هیچ چانسێكی نییه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی ژه‌نه‌راڵه‌كه‌، داوایان له‌ دادگای باڵای له‌نده‌ن كردووه‌ ڕێگایان پێبدات پێداچوونه‌وه‌یه‌كی یاسایی به‌ دۆسیه‌كه‌دا بكه‌ن، 
به‌پێی ئیندیپێندینت ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی ژه‌نه‌راڵه‌كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ڕه‌زامه‌ندی دادگای باڵا - وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ به‌ریتانیا- وه‌ربگرن به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی لۆردانی ساڵی 2006 ، به‌وه‌ی هیچ تاوانێكی وه‌كو داگیركاری له‌ یاسای ئینگلته‌را و وێڵزدا بونی نییه‌. 

283 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر