Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان دابه‌شكردنی كورسییه‌ كۆتاكان رێكبخاته‌وه‌



په‌یام ـ سلێمانی

په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن پرۆژه‌یه‌ك بۆ شیوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی‌ و ئایینه‌كانی‌ هه‌رێم پێشكه‌شی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات.

له‌ پرۆژه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌وان به‌ پێویستی‌ ده‌زانن یاسایی‌ ژماره‌ی‌ 1 ساڵی‌ 1992 وه‌كوو خۆی‌ جێبه‌جێ بكرێت و رێژه‌ی‌ كورسیه‌كانیان وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌ به‌لام به‌ پێویستی‌ ده‌زانن تۆماری‌ ده‌نگده‌رانی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بێت و بازنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنیان بۆ دیاری‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی‌ خۆیان بده‌ن نه‌ك لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانیان بدات.

به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو ئه‌وان ره‌زامه‌ندی‌ زۆرینه‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیی‌  ئایینه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ وه‌رگرتووه‌.
په‌رله‌مانتارێك پێشوازی‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ په‌یمانگای‌ كوردی‌ ده‌كات و بروای‌ وایه‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌ وای‌ ده‌كان كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی‌ و ئایینه‌كان ببنه‌ خاوه‌نی‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان.

1290 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر