Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشته‌ 15 هه‌زارو 700 میگاوات



په‌یام ـ 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌م جار به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای‌ گه‌یاندووه‌ته‌ 15 هه‌زارو 700 میگاوات و، پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وام 16 بۆ 20 كاتژمێر كاره‌بایان پێده‌درێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 50 پله‌ی سه‌دی، به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 15 هه‌زار و 700 میگاوات".

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌و كردووه‌ "به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر پێدانی زیاتری كاره‌بای نیشتمانی به‌ ماڵ و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان هه‌یه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "به‌ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وام 16 كاتژمێر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان 20 كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه‌".

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ عێراقدا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌، له‌ كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ ساڵی رابردوودا گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 100 میگاوات.


1074 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر