داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌


په‌یام ـ هه‌ولێر

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و، پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی‌ هه‌رێمیان تاوتوێ‌ كرد.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسنگه‌ی‌ ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌ئكید له‌سه‌ر چاككردنی مووچه‌ و بژێویی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانی هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كراوه‌ و، جه‌ختیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و، هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.

نووسنگه‌ی‌ ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "هه‌وڵدان بۆ ئاشته‌وایه‌كی نیشتمانی و پرسی ریفراندۆم و ئاماده‌كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی، ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌، كه‌ هه‌ردوولا خوازیار بوون  په‌له‌ بكرێت له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نه‌هێشتنی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌می دایه‌.


979 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر