داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

25 ساڵ به‌ سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی ـدا تێده‌په‌ڕێت


په‌یام ـ سلێمانی


رێكخروایی‌ خۆشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان 25 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیان تێده‌په‌رێت و به‌ڵێنی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ خێزانی‌ دروست دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌رپرسێكی‌ خۆشكانی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت ئه‌وان له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ جیاوازیان هه‌بوه‌ كه‌ له‌ هه‌مووی‌ گرنگتر په‌روه‌رده‌ی‌ خێزان و هاوكاری‌ ماددی‌ بووه‌ به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ت و مندالانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت.

ئه‌وه‌ش دوپات ده‌كاته‌وه‌ له‌ داهاتوو سه‌ره‌ڕای‌ به‌رده‌وامی‌ هاوكاریی كردنیان به‌ خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌ رێگه‌ی‌ سۆمای‌ چاوانه‌وه‌، به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌ په‌روره‌ده‌ كردنی‌ خانمان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروست به‌ جۆرێك خانمان كه‌ كۆڵه‌كه‌ی‌ هه‌موو خێزانه‌كان بتوانن رووبه‌رووی‌ قه‌ێرانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و داراییه‌كان ببنه‌وه‌ به‌ ئامانج زیاتر پاراستنی‌ بنه‌ماكانی‌ خێزان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ رێكخراویی‌ خۆشكانی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو له‌ مێژووی‌ 25 ساڵه‌ی‌ رابردوویاندا هیچ حاڵه‌تی‌ خۆ سوتاندن و خۆ كۆشتن له‌ ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان تۆمار نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌شه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ ئیسلامی‌ ده‌گه‌رێننه‌وه‌.

674 جار خوێندراوەتەوە
01/08/2017

بابەتی زیاتر