داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئەنجومەنی سیاسی كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی لە رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی دەكات


ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بەبۆنەی بیست‌و پێنجەمین ساڵرۆژی دامەزراندنییەوە؛ پیرۆزبایی له‌ ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامی ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزبایی یه‌كه‌"

بسم الله الرحمن الرحیم

وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ( 71 ) التوبة

به‌بۆنه‌ی بیست و پێنجه‌مین  ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی " رێكخراوی خۆشكانی ئیسلامیی كوردستان " ه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌تان  ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین به‌رده‌وامیی به‌ كاروانه‌ سیاسیی و چاكخوازییه‌كه‌تان ببه‌خشێت .

هه‌بوونی رێكخراوی خوشكان و هاوشێوه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ، جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی ، كه‌ توانیویانه‌ گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو به ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌و‌ كاری ژنان بده‌ن ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خودا فه‌رمانی پێكردوون ، به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی زاڵبوونی نه‌ریتی دواكه‌وتووه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ ئاشكرایانه‌ی قورئان پشـــــتگوێ ده‌خه‌ن كه‌ مه‌ودای ته‌واوی كردۆته‌وه‌ بۆ ژنان كه‌ هاوشانی پیاوان له‌ بواره‌كانی ســیاسـیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا رۆڵی ته‌واوی خۆیان ببینن و كۆمه‌ڵگه‌كانیان به‌ره‌و پێشــــه‌وه‌ ببه‌ن .
ئێوه‌ و ئێمه‌ش ده‌بێ شــــانازیی به‌ رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه‌ بكه‌ین ، كه‌ له‌لایه‌ك له‌رووی سیاسییه‌وه‌ توانیوتانه‌ چالاكیی به‌رچاوتان هه‌بێت و هۆشیاری تاك و كۆمه‌ڵ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ، به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كاریگه‌ر بن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان به‌ قازانجی چالاكتر كردنی كاروباری ژنان ، له‌لایه‌كی تریش ئێوه‌ له‌ ماوه‌ی كاروانی پڕ له‌ سه‌روه‌ریتاندا ، سه‌ره‌ڕای ده‌ست كورتیی دارایی و قه‌یرانه‌كان ، له‌ كاری خێرخوازیی دوانه‌كه‌وتوون و ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵه‌ نازداره‌كان و خێزانه‌كان به‌ هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانتان تا راده‌یه‌كی گونجاو یارمه‌تی ده‌درێن ، كه‌ ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رێكخراوه‌كه‌تانه‌و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن زیاتر گه‌شه‌و په‌ره‌ی پێ بده‌ن . 

مه‌خابن له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ، كه‌ خۆی له‌ په‌كخستنی ره‌وتی به‌ دامه‌زراوه‌یی و نیشتمانیی كردنی داو و ده‌زگاكانی وڵاتدا ده‌بینێت ، كاریگه‌ریی خراپیشی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر له‌مپه‌ر دروستكردن بۆ كارو چالاكیی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ، به‌ڵام ده‌بێ ئێوه‌ش هاوكارێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ گرنگه‌ بن كه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ سیاسییه‌ ده‌درێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئێستاو داهاتوو له‌ ئاكامه‌ خراپه‌كانی خۆسه‌پاندن و ناشه‌فافیه‌تی سیاسیی و ئابووریی رزگار بكه‌ین ، به‌بێ ئه‌وه‌ ناتوانین گه‌شه‌ی راسته‌قینه‌ به‌ كاروانی ژیانی ئێستاو داهاتوو بده‌ین .

جارێكی تر پیرۆز بێت ئه‌م یاده‌ شیرینه‌ ، سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی هه‌رچیی زیاترتان له‌خوای كاربه‌جێ و باڵاده‌ست خوازیارین .


ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان 
  2 ئاب 2017

473 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2017

بابەتی زیاتر