داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نەیمار ئاماژەی جێهێشتنی بارسێلۆنای دا




یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاند، یاریزانی بەڕازیلی یانەکە، نەیمار کە دەنگۆی ئەوە هەیە، بچێتە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، دوای ئەوەی مۆڵەتی لە راهێنەری یانەکە، ئێرنستۆ ڤالڤێردێ وەرگرتووە بەشداریی راهێنانەکانی نەکردووە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ئەژماری تویتەری بارسێلۆنا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''نەیمار مۆڵەتی لە راهێنەر وەرگرتووە و بەشداریی راهێنانەکانی نەکردووە''.

بەشداریینەکردنی نەیمار لە راهێنانەکانی یانە ئیسپانییەکەدا، ئەو دەنگۆیانەی بەهێزتر کرد کە باس لە گواستنەوەی ناوبراو بۆ پاریس سان جێرمان دەکەن لەبەرامبەر پێشکەشکردنی بڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ بە بارسێلۆنا، وەک ئەو بڕە پارەیەی کە لە گرێبەستەکەی نەیماردا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا هاتووە.

ئەگەر بێت و ئەو رێککەوتنە لە نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرماندا سەربگرێت، ئەوا نەیمار دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا.

697 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2017

بابەتی زیاتر