داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد



په‌یام ـ هه‌ولێر

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دوایین پێشهاته‌كانی‌ هه‌رێم و عێراقیان تاوتوێ‌ كرد.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، پێشوایی له‌ یان كۆبیش نوێنه‌ری‌ سكرتێری‌ گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێڕاق كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ دوایین پێشهات ‌و گۆڕانكارییه‌كانی‌ عێراق به‌ گشتی ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ كرا.
سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی‌ موسڵ ‌و كۆتایی داعش، نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: هاوكاریی ئاواره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ‌ ‌و، هه‌وڵی‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ئاوادانكردنه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا ده‌درێ‌.

هاوكات نوێنه‌ری‌ نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ربڕی ‌و، سه‌باره‌ت به‌و گرفت ‌و كێشانه‌ش كه‌ له‌نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا له‌ئارادایه‌، ڕایگه‌یاند: ڕای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه‌ لێكتێگه‌یشتن ‌و دانوستان ئه‌نجام بدرێ‌ ‌و، به‌ ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بكرێن، بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موولایه‌كدا بێت.

سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، یان كۆبیش، ڕایگه‌یاند: نابێ‌ هه‌رێم ‌و به‌غدا دوور له‌ یاسا و ده‌ستوور ڕای خۆیان بسه‌پێنن ‌و ده‌بێت به‌ گفتوگۆ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بده‌ن.

له‌ به‌رانبه‌ردا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سوپاسی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ كرد بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ دۆستانه‌ و چاره‌سه‌ركردنێكی‌ ئاشتییانه‌ی‌ كێشه‌كان ‌و، ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ی‌ پێشكه‌شی ئاواره‌كانی‌ ده‌كات.


714 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2017

بابەتی زیاتر