داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

داناغاز سێیه‌م دۆسیه‌ی‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان برده‌وه‌



په‌یام ـ وریا حسێن

كۆمپانیای‌ داناعازی‌  ئیماراتی‌ دۆسیه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌دادگای‌ له‌نده‌ن له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان برده‌وه‌, بڕێكی‌ تر قه‌رزی‌ خسته‌ سه‌رشانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌گوێره‌ی‌ سكاڵاكانی‌ داناغازی‌ ئیماراتی‌ و هاوبه‌شه‌كانی‌ ساڵی‌ 2013 له‌دادگای‌ ناوبژیوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌نده‌ن تۆماریانكردوه‌, حكومه‌تی‌ هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه‌ به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ داناغازی‌ ئیماراتی‌ له‌به‌رامبه‌ر جیاوازی‌ نرخی‌ بازاڕی‌ جیهانی‌ و ناوخۆیی‌ كوردستان  بۆ دابینكردنی‌ "كۆندنیسه‌یت" بۆ وێستگه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان.

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ دادگا, حكومه‌تی‌ هه‌رێم سێجار سكاڵای‌ به‌داناغاز دۆڕاندووه‌ كه‌ به‌های‌ سكاڵاكان خۆی‌ له‌ 2 ملیار دۆلار ده‌دات, هاوكات هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌دانه‌وه‌ی‌ سكاڵای‌ سێهه‌میش كه‌ ڕۆژی‌ یه‌كی‌ ئاب ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌رچوو تێدا ئه‌وه‌ هاتووه‌ " حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناچاره‌ به‌بژاردنی‌ 14 ملیۆن دۆلاری‌ كاش بۆ داناغاز و %85ی‌ تیچوی‌ كه‌یسه‌كه‌ بۆ دادگا".

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان "داناغاز كۆی‌ به‌های‌ ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ ئاماده‌یكردوه‌ خۆی‌ له‌ 26 ملیار دۆلار ده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ پاتریك ئه‌ڵمان پێشتر له‌دیدارێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و داناغازی‌ ئاشكراكرد وتی‌ "له‌سه‌ر بنه‌مای‌ دانه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ گونجاو بڕیاره‌ حكومه‌ت شایسته‌ داراییه‌كانیان بداته‌وه‌ كه‌ خۆی‌ له‌ 500 ملیۆن دۆلار ده‌دات"
به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوی‌ كۆمپانیای‌ داناغازی‌ ئیماراتی‌ "دانه‌ غاز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دادگای له‌نده‌ن له‌ دانیشتنێكی دیكه‌دا بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر بڕی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر كۆمپانیاكه‌ كه‌وتووه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌".

جگه‌ له‌قه‌رزه‌كانی‌ داناغازی‌ ئیمارانی‌ به‌پێی‌ دانپێدانانی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ "قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆی‌ له‌ 20 ملیار دۆلاری‌ كاش ده‌دات, كه‌ به‌م دۆخه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم توانای‌ دانه‌وه‌ی نیه‌".

به‌ڕای‌ شاره‌زایان "قه‌رزه‌كانی‌ داناغازی‌ ئیماراتی‌ هاوشانی‌ قه‌رزه‌كانی‌ تر مه‌ترسی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروستكردوه‌, به‌جۆرێك مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌هۆی‌ قه‌رزه‌كانه‌وه‌ پاره‌ی‌ هه‌رێم بلۆك بكرێت, یان هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بوه‌ستێنرێت".


1351 جار خوێندراوەتەوە
02/08/2017

بابەتی زیاتر