داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی هه‌رێم رێگره‌ له‌ به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان



په‌یام ـ سلێمانی

سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌ڕله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێگری سه‌ره‌كی ده‌زانێت له‌ به‌ جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش.

له‌ سێیه‌مین ساڵیادی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌كان، سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ په‌ڕله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵه‌كانی بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كۆمه‌ڵ كوژی ئێزدییه‌كان له‌ كۆگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندا رایگه‌یاند:" له‌ به‌رواری 12 ئه‌یلولی ساڵی 2014 له‌ دادگای تاوانه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان "لاهای" سكاڵایان تۆمار كردووه‌ بۆ به‌جینۆسایدكردنی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئیزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش، به‌ڵام به‌هۆی  ئه‌ندام نه‌بونی عێراق له‌ دادگای تاوانه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌كان و بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانه‌ كاری له‌سه‌ ناكرێـت و پشتگوێ خراوه‌".

هاوكات به‌پێی ئاماری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هۆی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و به‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌شێكی زۆریی ناوچه‌كانی شنگال له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.
 پێنج هه‌زار ژن و 1300 پیاو كوژران، به‌هه‌زاران منداڵی ئێزدی كوژران و بێسه‌روشوێن بوون.


5037 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2017

بابەتی زیاتر