داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا چه‌ند گوندێكی دیكه‌ له‌ ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهێنران.

په‌یام

نه‌قیب جه‌بار حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراقی ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی 17 گوندی دیكه‌یان له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا گرتووه‌ته‌وه‌.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق رایشیگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی كۆتایی به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هێنا كه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان ناوچه‌ی (عیدایه‌) له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی (عه‌ین جه‌حش) له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای ته‌لله‌عفه‌ری رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، ئه‌نجامیان دابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ "له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا حه‌شدی شه‌عبی 17 گوند و رێگه‌ی نێوان دوو ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌".
پێشتر فه‌رمانده‌ی‌ گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو هێزه‌كانی سوپا، پۆلیس‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ پڕۆسه‌ی‌ گرتنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌لله‌عفه‌ردا به‌شداری ده‌كه‌ن.


478 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2017

بابەتی زیاتر