Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان ده‌كات

په‌یام

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی سه‌در داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان ده‌كات و ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ینی داوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌گۆره‌پانی ته‌حریرو پارێزگاكانی دیكه‌ی‌ عێراق.
سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕێنێكه‌ بۆ ئیراده‌ی گه‌ل و ته‌نها بۆ خۆنمایش كردن نیه‌، هۆشداریشیداوه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ئاستی پێویستدا نه‌بن، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ سه‌در ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی‌ داواكاریه‌كانی‌ چاكسازی‌.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌در داوای‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی كردووه‌ بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ونبووی گه‌ل، ده‌شڵێت گه‌رده‌لولی تائیفی‌ و سۆزداری وایكردووه‌ گه‌ل به‌ئاڕاسته‌ی بێده‌نگیدا بڕوات و نه‌زانێت چی له‌پشت په‌رده‌ی سیاسه‌ت و په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه‌ ڕووده‌دات.
داواكاریه‌كه‌ی‌ سه‌در بۆ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ساڵی ڕابردوو ناوبراو پێشڕه‌وی چه‌ندین خۆپیشاندانی ملیۆنی كرد له‌شاری به‌غدا كه‌دواتر كاردانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌یان به‌دوای‌ خۆیاندا هێنا.


623 جار خوێندراوەتەوە
03/08/2017

بابەتی زیاتر