Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق 131 ملیۆن دۆلاری له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی‌ 131 ملیۆن دۆلار له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرێته‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك و ده‌رمان، كه‌ڕژێمی پێشووی عێراق له‌گه‌ڵ‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان واژۆی‌ كردبوو.
ئه‌حمه‌د جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌دوای دوو گه‌ڕی دانوستان له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ته‌واوكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌ر عێراق په‌یوه‌ست به‌ده‌رچوونی له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م، عێراق توانی ئه‌و پارانه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌دوای داگیركردنی كوه‌یت گه‌مارۆی خرایه‌سه‌ر.


786 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2017

بابەتی زیاتر