داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ترانزێتی سنووری په‌روێزخان له‌ سه‌دا 11 گه‌شه‌ی كردووه‌

په‌یام

له‌ ماوه‌ی 4 مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا هاورده‌ و ناردنی‌ شمه‌ك و كالاَ له‌ خاڵی سنوری په‌رویزخانه‌وه‌ له‌سه‌دا 11 گه‌شه‌ی كردووه‌.
خه‌لیل حه‌یده‌ری به‌رپرسی گشتی گومركی پارێزگای كرماشان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ترانزێتی هاورده‌ بۆ گومركی په‌رویزخان له‌ ماوی 4 مانگی ئه‌مساڵدا له‌ چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو  به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه‌ و رێژه‌كه‌ی گه‌شتوه‌ته‌ له‌ سه‌دا یانزه‌.
هه‌روه‌ها وتیشی له‌ 4 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ به‌های 167 ملیۆن و 831 هه‌زار و 149 دۆلار كاڵای ترانزێتی ده‌ره‌كی هاورده‌ی گومڕكی په‌رویزخان كراوه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگای خاڵی سنوری په‌روێزخانه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ئێرانیان كردووه‌ 21 هه‌زار و 442 كه‌س بوونه‌ و به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو له‌سه‌دا هه‌شت و پۆینت 95 زیادیكردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ خاڵی سنوری خه‌سره‌وی و په‌رویزخانه‌وه‌ زیاتر له‌ 19 هه‌زار كه‌سیش له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.


637 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2017

بابەتی زیاتر