داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ڕومادی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ڕووفاتی‌ 40 كه‌سی مه‌ده‌نی تێدایه‌

په‌یام

له‌شاری ڕوومادی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ رووفاتی 40 كه‌سی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی روومادی (ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار)ی تێدایه‌.
عه‌مار نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند له‌ ناوچه‌ی ئه‌لتاش له‌ باشووری ئه‌نبار گۆرێكی به‌ كۆمه‌ڵ دۆزاوه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتی 40 كه‌سی مه‌ده‌نی تێدایه‌.
عه‌مار نوری وتیشی ئه‌و رووفاتانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان شوێنی گوللـه‌ به‌ كه‌له‌سه‌ریانه‌وه‌ دیاره‌ و له‌ لایه‌ن رێكخراوی داعش كوژران له‌و كاته‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ساڵی 2015 شاری رومادی كۆنتڕۆڵ كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م رووفاته‌كانیان له‌ گۆڕه‌كه‌دا ده‌رهێناوه‌ و گواستوویانه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی پارێزگاكه‌ و تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی كه‌سوكاریان ئاشكرا نه‌كراوه‌.


725 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2017

بابەتی زیاتر