داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سێ‌ وڵاتی‌ ئه‌وروپی‌ چه‌ندین ملیۆن هێلكه‌ له‌بازاڕه‌كان ده‌كێشنه‌وه‌

په‌یام

سێ‌ وڵاتی‌ ئه‌وروپی‌ به‌هۆی‌ تووشبوون به‌مادده‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار چه‌ندین ملیۆن هێلكه‌ له‌بازاڕه‌كان ده‌كێشنه‌وه‌.
به‌رپرسانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا هۆڵه‌نداو به‌لجیكا ئاشكرایانكرد" چه‌ندین ملیۆن هێلكه‌یان له‌كۆگاو ناوه‌نده‌ بازرگانیه‌كان كێشاوه‌ته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هێلكانه‌ به‌ مادده‌یه‌كی‌ زیانبه‌خش ژه‌هراوی‌ بوون.
هاوكات به‌پێی‌ چه‌ند پشكنینێك كه‌ له‌و سێ‌ وڵاته‌ بۆ خوێنی‌ مریشك و هێلكه‌كانیان كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، مادده‌ی‌ فیبرونێڵ كه‌زیاتر بۆ پاراستنی‌ مریشك له‌ زینده‌وه‌ره‌ بچووكه‌كان به‌كارده‌هێنرێت" له‌حاڵه‌تی‌ ئاسایی زیاتربووه‌، به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانیش ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌ناوبردنی‌ جگه‌رو ڕیخۆڵه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ دیكه‌ی‌ مرۆڤ.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌هه‌مان هۆكار نزیكه‌ی‌ 180كێڵـگه‌ی‌ په‌له‌وه‌ر له‌هۆڵه‌ندا داخراون و خراونه‌ته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌، لایخۆیه‌وه‌ ئانا كیسا وته‌بێژی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وروپی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و سێ‌ وڵاته‌ی‌ دڵنیاكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند ته‌واوی‌ ئه‌و هێلكانه‌ی‌ ژه‌هراوی‌ بوون له‌بازاڕه‌كان كێشراونه‌ته‌وه‌.


3190 جار خوێندراوەتەوە
04/08/2017

بابەتی زیاتر