Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ پشده‌ر گه‌نجێك خۆی خنكاند


شەوی رابردوو، گەنجێکی تەمەن ١٧ساڵ، لە گوندێکی قەزای پشدەر، "خۆی خنکاند".

راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گەنجەكه‌ کاتژمێر ٩:٥٠ خولەکی شەوی رابردوو، لە کەلاوەیەکی نزیک ماڵی خۆیان "بە پەت خۆی خنکاندووە".

 گەنجەكه‌ ناوی ( م . ڕ . ح )ە و  لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠١،ە و  پیشەی خوێندکار بووە، دانیشتووی گوندی  بەستەتێن-ی سەر ناحیەی سەنگەسەر بووە لە قەزای پشدەر. 

پۆلیس ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ، ھۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، پاشان مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە،و دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکە، لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوەو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ 

1010 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر