داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا به‌رهه‌ڵستی خۆی له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند

په‌یام

وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رهه‌ڵستی خۆی له‌باره‌ی‌ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و پشتگیریی بۆ عێراقێكی دیموكراتیی فیدراڵیی یه‌كگرتوو دووپاتده‌كاته‌وه‌.
كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و مه‌سعود بارزانی بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشگتیریی وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ گه‌لی عێراق و شه‌ڕی هاوبه‌شی هه‌ردوولا له‌ دژی داعش.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كردووه‌ و ستایشی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و سوپاسی كردن بۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ شكستپێهێنانی داعش له‌ موسڵ.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جگه‌ له‌وه‌ی‌ هانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و مه‌سعود بارزانی‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر  و به‌غدا بكه‌ن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیریی له‌ عێراقێكی دیموكراتیی فیدراڵیی یه‌كگرتوو ده‌كات.


2615 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر