داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

برێت مه‌ككگۆرك: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداری‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ ده‌كه‌ن

په‌یام

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، برێت مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ ره‌ققه‌ماون.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مه‌كگۆرك باسی له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ كرد كه‌ دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجامدراون وتی‌ "داعش ئه‌مڕۆ له‌ ره‌ققه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ شه‌ڕ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌كات، به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانمان له‌ ره‌ققه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار چه‌كداری داعش ماونه‌ته‌وه‌".
برێت مه‌كگۆرك ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ داعش له‌ 2014ه‌وه‌، نزیكه‌ی 70 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی له‌ سووریا و عێراق له‌ده‌ستداوه‌ و، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "له‌و ناوچانه‌ی له‌ عێراق كۆنترۆڵی كردبوون نزیكه‌ی %78ی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ سووریاش نزیكه‌ی %58ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌".
مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌ داعش كۆتایی هاتووه‌ و له‌ ئێستادا %45ی ره‌ققه‌ له‌ داعش پاككراوه‌ته‌وه‌, ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد "هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ به‌شدارده‌بن".



377 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر