داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی هه‌رێم ساڵی داهاتوو 2 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شنگال دروست ده‌كات

په‌یام

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو دوو هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شنگال دروست ده‌كات.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌ت پلانێكی تایبه‌تی بۆ شارۆچكه‌ی شنگال هه‌یه‌، ئه‌ویش جگه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان، له‌ پلانیدایه‌ بۆ ساڵی 2018 زیاتر له‌ 2 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییانی شنگال دروست بكات.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌ هیچ بوودجه‌یه‌كی ته‌رخانكراویان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌بووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگار كراون.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ وتیشی بڕیاره‌ ئه‌ڵمانیا قه‌رزێكی 500 ملیۆن دۆلاری به‌ عیراق بدات بۆ وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كانی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، له‌و قه‌رزه‌شدا به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه‌، ئێمه‌یش له‌ چوارچێوه‌ی كار و پلانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان به‌كاریده‌هێنین.


353 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر