داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هه‌ولێر.. كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ زێره‌ڤانی‌ ته‌قیه‌وه‌

په‌یام

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌باره‌گایه‌كی‌ زێره‌ڤانی له‌ هه‌ولێر ته‌قیه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ سێ‌ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.
 به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان "كۆگاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر شه‌قامی‌ نه‌ورۆز, سه‌ره‌تا ئاگری گرتووه‌ و پاشان ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ وتی‌ "ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بوه‌ له‌ باره‌گایه‌كی كۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌ وه‌ك كۆگای چه‌ك به‌كاریانهێناوه‌ و گوله‌ تۆپ و هاوه‌نی تێدابوه‌،  به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ ئاگره‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌و گوله‌ تۆپانه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و زیان به‌ بیناكه‌ گه‌یشتوه‌ و به‌شێكی داڕوخاوه‌".
لایخۆشیانه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌باره‌ی‌ ئاماری‌ ڕووداوه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان ڕونكرده‌وه‌ "سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌ پاسه‌وانی باره‌گاكه‌ بون به‌ سوكی برینداربون و ره‌وشی ته‌ندروستیان جێگیره‌ و گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌".
له‌میانی‌ ڕوماڵی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ باره‌گای‌ زیرڤانی‌, به‌شێك له‌و هێزانه‌ په‌لاماری‌ تیمی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ په‌یامیانداو و نه‌یانهێشت ڕوماڵی‌ ڕووداكه‌ بكه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌كه‌لی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ تیمه‌كه‌دا گرت.


1148 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر