داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌:بڕیاردان له‌كاتی‌ ڕیفراندۆم ته‌نها مافی‌ په‌رله‌مانه‌

په‌یام

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاردان له‌كاتی‌ ڕیفراندۆم ته‌نها مافی‌ په‌رله‌مانه‌.

ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆژ نیوز ئاماژه‌ی‌ به‌هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆم و ئاشكرایكردووه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕیفراندۆم به‌مافێكی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت وه‌ك ئامڕازێك بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ده‌بێت ڕیفراندۆم له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، به‌دیاریكراویش په‌رله‌مانی كوردستان.
وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵ ده‌شڵێت پێویسته‌ ڕیفراندۆم له‌ قۆناغێكدا بكرێت كه‌هاوڵاتیان متمانه‌یان به‌ به‌رپرسانی‌ سیاسی هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌م متمانه‌یه‌ش به‌ باشكردنی بژێوی ژیانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ دانیه‌ هه‌ڵوێستی خراپی وڵاتانی دراوسێ‌ بكرێته‌ پاساو بۆ ئه‌نجام نه‌دانی ڕیفراندۆم، به‌ڵـكو پێویسته‌ دوای چاكردنی دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و دروستكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی سیاسی له‌ناوخۆدا، هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه‌ بنێین بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ.


2264 جار خوێندراوەتەوە
05/08/2017

بابەتی زیاتر