داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

لەسلێمانی خولێکی ڕێنمایی بۆ دەرچووانی ئامادەیی بەڕێوەچوو


لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕێگای زانکۆدا ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان خولێکی سێ ڕۆژەی بۆ دەرچوانی ئامادەیی لەسلێمانی بەڕێوەبرد.

ڕۆژانی ۲،۳،٤/۸/۲۰۱۷ ناوەندی زانکۆو پەیمانگاکانی ڕێکخراوی قوتابیان خولێکی سێ ڕۆژەی بۆ زیاتر لە ٤۰ قوتابی بەڕێوەبرد کەئەمساڵ قۆناغی ئامادەییان تەواو کردووەو دەچنە زانکۆ.

لای خۆیەوە ڕاستگۆ قاسم، بەرپرسی ناوەندەکە بەپەیامی ڕاگەیاند: لەخولەکەدا شەش وانە پێشکەشکران لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن و سەرکەوتن لەزانکۆ و سیستمەکانی ڕاستەوخۆو زانکۆلاین بۆ وەرگیران لەزانکۆو پەیمانگاکان و، هەڵبژاردنی گونجاوترین بەش لەزانکۆ.

جێی باسە، پرۆژەی ڕێگای زانکۆ لەلایەن ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت و ساڵانە هەزاران قوتابی لێی سودمەند دەبن بۆ ڕێنمایی و ئـاڕاستەکردنیان بەرەو خوێندنی زانکۆیی.

820 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2017

بابەتی زیاتر