داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی زاخۆ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا



له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی قه‌زای زاخۆ، پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكیتریش به‌ سه‌ختی برینداربوو.
رائد ئازاد ته‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له‌ پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند: "كاتژمێر حه‌وت و 40 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ، رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی له‌ قه‌زای زاخۆ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداو به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار بوو، وتیشی برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و له‌ژێر چاودێڕی چڕی پزیشكیدایه‌".
رائد ئازاد ته‌ها وتیشی: "په‌راوی لێكولینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ كراوه‌ته‌وه‌" وتیشی: "رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی مارسێدس و بارهه‌ڵگر و تۆیۆتایه‌ك له‌ سنووری گرشین  نزیك گوندی باوه‌ردی سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ روویداوه‌".

836 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2017

بابەتی زیاتر