داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌چن

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌چن و، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقیش ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا عه‌بادی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نێت.

ڕائید سه‌فوان كازم عه‌سافی، به‌رپرس له‌ یه‌كه‌ی دابه‌شكردنی فه‌رمانه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان، رایگه‌یاند "فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی باڵا فه‌رمانی به‌ فیرقه‌ی 9ی زرێپۆش كردووه‌ كه‌ به‌په‌له‌ ئاماده‌كاری بۆ جووڵه‌كردن به‌ره‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ عێراق ئاشكرای‌ كرد "فه‌رمان كراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 9ی زرێپۆش دۆسیه‌ی ئه‌منیی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی‌ مووسڵ راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و فیدراڵی بكاته‌وه‌ و، خۆی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ شه‌ڕی‌ ته‌له‌عفه‌ر ئاماده‌ بكات كه‌ به‌ به‌شداریی‌ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت".
لای خۆیشیه‌وه‌ عه‌قید ئه‌حمه‌د جبووری ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ چڕی به‌ڕێوه‌ ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا دابه‌ش بكرێت كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ردا به‌شداری ده‌كه‌ن."
ناوبراو وتیشی‌ "پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ باڵای‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، كاتژمێری سفری ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ڕابگه‌یه‌نێت".

391 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2017

بابەتی زیاتر