Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ میحوه‌ری‌ داقووق بۆمبێك به‌ ئۆتۆبێلی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌



له‌ سنووری‌ میحوه‌ری‌ داقووق بۆمبێك به‌ ئۆتۆبێلی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و سێ‌ پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند "به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ  له‌ كاتژمێر 8 و 30ی‌ خوله‌ك، له‌ گوندی ئه‌لبوومحه‌مه‌د له‌ ڕۆژاوای قه‌زای داقووق، بۆمبێكی‌ چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ فه‌وجی 1ی‌ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كاكه‌ییدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
له‌و ڕووداوه‌دا "پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ سیروان جه‌میل حه‌سه‌ن شه‌هید و، سێ‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون، كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست".
په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ سنووری‌ میحوه‌ری‌ داقووق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتی پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌ كان و كاركردنی تیمه‌كانی دروستكردنی سه‌نگه‌ ر و قوله‌ بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ ڕووی‌ داوه‌".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا دزه‌كردنی‌ داعش بۆ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ داقووق و خورماتوو زیادیان كردووه‌، به‌رپرسانی‌ پێشمه‌رگه‌ش هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ به‌رفراوانیی‌ ناوچه‌كه‌ و نه‌بوونی‌ توانای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

649 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2017

بابەتی زیاتر