داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مامۆستایانی‌ زانكۆو په‌یمانگاكان سه‌ردانی‌ نوسینگه‌ی‌ په‌رله‌مانیان كرد له‌ سلێمانی‌


به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ دارایه‌كانی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم به‌شێك له‌ مامۆستیان سه‌ردانی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌ڕله‌مانی كوردستانیان كرد .ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ فشار بكه‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌كانیان.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ووته‌بێژی رێكخراوی داكۆكی له‌ مافی مامۆستایانی زانكۆ په‌مانگاكان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوایی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وت كردنی موجه‌ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان كرد "

هاوكات ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانیش ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی په‌ڕله‌مان كارده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌"
ساڵی رابردوو مامۆستایان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێند. ماوه‌ی 100 رۆژ خۆپیشاندان و بایكۆتی ده‌وامیان كرد. به‌لاَم نه‌یاتوانی حكومه‌ت ناجار بكه‌ن داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.


1018 جار خوێندراوەتەوە
06/08/2017

بابەتی زیاتر