داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ شوێنی دانانی‌ كامێراكانی هاتووچۆی‌ راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ شوێنی دانانی‌ كامێراكانی هاتووچۆی‌ له‌ سنوری پارێزگا ‌و ده‌وروبه‌ری راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2017/8/7 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دوو كامێرا له‌ سنووری‌ شه‌قامی‌ بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود جێگیر كراون.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌ هه‌ردوو سایدی رێگه‌ی (ته‌كیه‌- چه‌مچه‌ماڵ) كامێرا دانراوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ قه‌زای‌ دوكان له‌سه‌ر رێگای‌ دوكان – كانی‌ خان و رێگای‌ كۆته‌ڵ‌ – پیره‌مه‌گرون كامێرا دانراوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری‌ رانیه‌ كامێرای‌ چاودێری‌ له‌ به‌رده‌م زانكۆی‌ راپه‌ڕین، سه‌ر رێگای‌ رانیه‌ – حاجیاوا و به‌رده‌م كۆلیژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ قه‌ڵادزی‌ كامێرا دانراوه‌.

راشگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان كامێراكانی‌ هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌كانی (كه‌لار- ڕزگاری)، (كه‌لار- به‌رده‌سور)، (كه‌لار-گرده‌گۆزینه‌) داده‌نرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رجه‌م شه‌قام و رێگه‌كانی شاری سلێمانی ‌و ده‌وروبه‌ریدا جێگۆڕكێ به‌شوێنی كامێراكان ده‌كرێت.

6898 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2017

بابەتی زیاتر