داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری‌ كشتوكاڵ: پرۆژه‌مان هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی‌ خۆراك‌و ئاوی‌ پێویست


عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" پرۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی خۆراك و ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه‌" له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاوو خۆراك داوای كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه‌، وتیشی پێویست ناكات هاوڵاتیان بترسن و توشی دڵه‌ڕاوكێ بن له‌باره‌ی نه‌مان یاخود گرانبوونی نرخی خۆراك و دانه‌وێڵه‌ له‌بازاڕه‌كاندا..

هاوكات وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد" هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم هه‌یه‌، وتیشی" له‌ئێستاوه‌ ده‌رگا به‌ڕووی بازرگاناندا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گه‌نم و جۆ هاورده‌ بكه‌ن
له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمیشه‌وه‌ وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند" قۆناغی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێویسته‌ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت و داواشیكرد هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و كۆتایی به‌ گرژی و جیاوازیه‌ سیاسیه‌كانیان بهێنن..

976 جار خوێندراوەتەوە
07/08/2017

بابەتی زیاتر